چوارچێوەی هەماهەنگیی : تا سێ حەوتەی داهاتوو دانیشتنەکانی پەرلەمان دەسپێدەبێتەوە
بهگوێرهى وتهى سەرکردەیەکی سەر بەهاوپەیمانی "چوارچێوەی هەماهەنگیی"، پێشبینیدەکرێت دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بەئامانجی یەکلاییکردنەوەی بابەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق لەسێ هەفتە زیاتر تێنەپەڕێت.
تورکی عەتەبی سەرکردەی سەر بەهاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتى:"دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پهرلهمانى عێراق ڕەنگە لەسێ هەفتەی داهاتوو زیاتر تێنەپەڕێت".
ڕونیشیکردهوه، ڕاگرتنی کارەکانى پەرلەمان زیانێکی گەورەی بەگەلی عێراق گەیاندوە، بەتایبەت کە نزیکەی 30 پڕۆژەیاسا چاوەڕێی ئەوە دەکەن بەپێی میکانیزمە دەستورییەکان لەلایەن ئەنجومەنەکەوە یەکلایی بکرێتەوە.
بەوتەی عەتەبی، لەژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی دیمەنی سیاسییو هەستکردنی هێزو لایەنو کوتلە سیاسییەکان لەگرنگی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پهرلهمانى عێراق، جوڵەیەکی پەڕلەمانیی ئەو ئاڕاستەیە دەستیپێکردوە.
جەختیشیکردهوه، لەهەموو حاڵەتێکدا لەماوەی سێ هەفتەی داهاتودا دانیشتنەکانی پەڕلەمان دەستپێدەکەنەوە.ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگیی ئاماژەی بەگرنگیی پڕۆژەیاسای بودجە کردوە کە بەبێ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەڕلەمان ناکرێت پەسەندبکرێت، ئەمەش مانای وایە بۆ قۆناغی داهاتوو وڵات لەبابەتی دۆسیەی داراییدا لەبەردەم دۆخێکی سەختدا دەبێت.