ئه‌یلوول 27, 2022 22:03 Asia/Tehran
  • هێرشی ئاسمانیی عێراق بۆ سەر پێگەکانی داعش لە پارێزگای سەلاحەدین

هێزی ئاسمانیی عێراق پێگەکانی داعشی لە ناوچەی «وادی ئەلسەرسار» لە پارێزگای سەڵاحەدین کردە ئامانج.

بەپێی راپۆرتی بەغداد ئەلیوم رۆژی سێشەممە، هێزی ئاسمانیی عێراق پێگەکانی گروپی تیرۆریستیی داعشی لە ناوچەی «وادی ئەلسەرسار» لە پارێزگای سەڵاحەدین لە باکوری بەغدا کردووەتە ئامانج.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق پەناگەیەکی داعشیشیان لە ناوچەی «وادی ئەلسەرسار» خاپوور کردووە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، سەرکردایەتیی هێزی ئاسمانیی عێراق رایگەیاندووە: هاوتەریب لەگەڵ بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ پەیگەڕکردن و ڕاوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و بە چاودێریی راستەوخۆی سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپا و بە هەماهەنگی و هەوڵی زۆری ڕێکخراوە هەواڵگرییەکان، زانیاریی ڕێک و پێک خرایە بەردەستی هێزی ئاسمانیی سوپای عێراق .

لە ئێستادا زنجیرە رێوشوێنی دژە تیرۆری سوپای عێراق لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە بەردەوامە و هێزەکانی عێراق قۆناغێکی نوێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە دژی بەرماوەی تیرۆریستانی داعش دەست پێکردووە.

سەرپەیڤ