چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی عێراق: پێویستە حکومەتێک بە دەسەڵاتی تەواوەوە پێکبهێنرێت
چوارچێوەی هەماهەنگیی هێزە شیعەکانی عێراق جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستیی پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ بە دەسەڵاتی تەواو لەم وڵاتە .
بەبۆنەی سێهەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی مانگی ئۆکتۆبەرەوە دەیان کەس لە خەڵکی عێراق دژی گەندەڵی و لایەنە سیاسییەکان و دەستێوەردانی دەرەکی لە بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پشت بەستن بە میدیاکانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ستایشی ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی کرد لە بەڕێوەبردنی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم وڵاتە لە ڕۆژی شەممە و پاراستنی دامودەزگا یاساییەکان.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەسەر مافی خۆپێشاندانی ئاشتیانە و داوا رەواکان دەکاتەوە لە چوارچێوەی دەستووردا کە گەرەنتی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ دەکات بە دەسەڵاتی تەواوەوە؛ حکومەتێک کە بتوانێت ئاسایش دروست بکات و ئاسانکاری بۆ دابین بکات و گەندەڵی بنەبڕ بکات.
پێشتر محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، ماوەیەک لەمەوبەر دانوستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستیپێکردووە، ئاماژەی بەوەدا کە ناڕەزایەتی هەیە لەسەر میکانیزمی هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران.