کورد بەمزوانە پۆستی سەرۆک کۆمار لە نێو خۆیان دا یەکلادەکەنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i411947-کورد_بەمزوانە_پۆستی_سەرۆک_کۆمار_لە_نێو_خۆیان_دا_یەکلادەکەنەوە
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی په‌رله‌مانى عێراق ڕایگەیاند، یەکێتیی‌و پارتیی لەڕوی مەبدەئییەوە لەسەر ئەوە ڕێکەوتوون یەک کاندید بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار پێشکەش بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2022 12:34 Asia/Tehran
  • کورد بەمزوانە پۆستی سەرۆک کۆمار لە نێو خۆیان دا یەکلادەکەنەوە

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی په‌رله‌مانى عێراق ڕایگەیاند، یەکێتیی‌و پارتیی لەڕوی مەبدەئییەوە لەسەر ئەوە ڕێکەوتوون یەک کاندید بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار پێشکەش بکەن.

سالم عەنبەکی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی عێراق بەپێگەی "فوڕات نیوز"ی وت:"پێشبینیی دەکەین لەچەند ڕۆژی داهاتودا دۆسیەی پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکرێتەوە، بەتایبەت کە هەواڵی ئەرێنی هەیە بەوەی ڕێککەوتن لەسەر دەستنیشانکردنی یەک کاندید بۆ دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کراوە".

عەنبەکی ئاماژەی بەوەکرد، هەرچەندە تائێستا ناوی ئەو کاندیدەی پۆستی سەرۆک کۆمار دەستنیشان نەکراوە، بەڵام یەکێتی‌و پارتی لەڕوی مەبدەئییەوە لەسەر ئەوە ڕێککەوتون کە بەیەک کاندی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە دەچنە دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه‌.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ڕێبین سەلام مامۆستای زانکۆو کادیری پێشکەوتوی پارتی بەمیدیای عێراقی ڕاگەیاندبوو، پارتی هۆی زۆری ژمارەی کورسییەکانیی بەراورد بەلایەنە کوردستانییەکانی تر، پۆستی سەرۆک کۆمار بەمافی خۆی دەزانێت.

سەلام هەروەک جەختیشیکردبۆوە، جگە لەپۆستی سەرۆک کۆمار، پارتەکەیان چاوی لەوەیە لەحکومەتی داهاتوی عێراق دا وەزارەتێکی سیادییش بەدەستبهێنێت.