کوژرانی ١٥٠ سەرکردەی داعش لە عێراق
«تەحسین ئەلخەفاجی»، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند کە ئەمساڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش ١٥٠ سەرکردەی لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ئەلخەفاجی کە لە لایەن ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی عێراقەوە وتووێژی لەگەڵدا کراوە، ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریادا هەیە.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی عێراق وتیشی: سەرکردایەتیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق به هاوکاریی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منییه‌کانی دیکه‌ی عێراق له هه‌وڵی ده‌ستگیرکردنی چەکدارانی دیکه‌ی تاقمی تیرۆریستیی داعش دان.
ئەلخەفاجی جەختی لەوە کردەوە کە تاقمی داعش بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای عێراق و کوژرانی فەرماندە دیارەکانی ئەم گروپە تواناکانی لە دەست داوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که زانیارییه ئه‌منییه‌کان و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له ناسینه‌وه‌ی فه‌رمانده و ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه تیرۆریستییه‌دا دراون رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه.
ئەلخەفاجی ئاماژەی بە هاوکارییە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریاش کرد و ڕایگەیاند کە، ئەو هاوکارییە نایابانە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو گورزە قورسانەی کە لە گروپی تیرۆریستیی داعش وەشێندراوە، ھەر ئەو ھاوکارییانە بووە.