تشرینی یه‌که‌م 21, 2022 23:04 Asia/Tehran
  • چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق دەستی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی ئەم وڵاتەی ئاوەڵا کرد

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتەی ئازاد کرد لە هەڵبژاردنی وەزیرەکانی حکومەتی نوێ لەنێو ئەو ناوانەی کە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی پێشنیاریان کردبوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ رۆژی هەینی، دوای کۆبوونەوەیەک لە ماڵی «فالح ئەلفەیاز»، بەرپرسێکی ئەم هاوپەیمانییە بۆ لێکۆڵینەوە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە لەبەردەم سەرۆکوەزیرانی ئێستا، «محەممەد شیاع ئەلسودانی» دایە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دابەشکردنی وەزارەتەکان بە پێی پشکەکان ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستی ئاوەڵا کراوە بۆ ئەوەی بەرپرسانی وەزارەتەکان لە نێو لایەنەن جۆربەجۆرەکان و یان لەنێو ئەو لایەنەی کە وەزیرەکەی پێ ناساندووە ھەڵبژێرێت و یان ئەگەر پێویستی کرد بیگۆڕێت.

بەپێی بەیاننامەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق، دوو وەزارەتی نێوخۆ و بەرگری و هەروەها هەڵبژاردنی کەسایەتییە سەربازی و یان مەدەنییەکان بۆ بە ئەستۆگرتنی ڕاگرتنی وەزارەتەکان، لە سیستمی پشکایەتی ھەڵاوێراون.

بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنانەی لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراقدا کراون، وەزارەتی دەرەوە پشکی کوردە، وەزارەتی ناوخۆ پشکی شیعەکانە، وەزارەتی بەرگریش پشکی سوننەیە.

سەرپەیڤ