تشرینی یه‌که‌م 31, 2022 18:16 Asia/Tehran
  • چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکان: دەستی سودانی کراوەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکان ڕایگەیاند؛ ئەم چوارچێوەیە پابەندە بە بەڵێنەکەی لەمەڕ کردنەوەی دەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵدەریی «ئەلمەعلومە»، "عەلی تورکی"، لە نوێنەرانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکان، ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێکدا جەختی لەوە کردەوە کە؛ پابەند دەبن بە بەڵێنەکەیانەوە بۆ پشتیوانیکردن لە پلانەکەی «محەمەد شیاع ئەلسودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کردنەوەی دەستی بەبێ هیچ دەستوەردانێک.

"عەلی تورکی" ئاماژەی بەوەدا کە بەرنامەی سودانی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وشک کردنەوەی سەرچاوەکانی چڕبووەتەوە، وتیشی: ئەرکی «محەمەد شیاع ئەلسودانی» خۆی لە دوو خاڵی گرنگدا دەبینێتەوە: یەکەمیان دابینکردنی خزمەتگوزاری و دووھەمیان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی چونکە ئەگەر گەندەڵی هەبێت، هیچ چالاکییەک لە بواری ئابووری و خزمەتگوزاری سەر ناگرێت.

ئەم نوێنەرەی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند: خەباتی سودانی دژی گەندەڵی یەکەم لەسەر وشککردنەوەی سەرچاوەکانی و دووھەم بە دواداچوون بۆ ئەو کەسایەتییانەیە کە بە بێ سەرنجدانی ھەل و مەرجی کاری و سیاسی، بۆخۆیان بوونەتە سەرچاوەیەکی گەندەڵی.

شیاوی باسە کە،«محەمەد شیاع ئەلسودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، هیچ تێبینی و هێڵێکی سوور لە دادگاییکردنی گەندەڵکاراندا ڕەچاو ناکرێت و کنەو دەستەڵاتی سیاسیی تاک و گروپە سیاسییەکان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەو پرسە دانانێت و حکومەتیش سوورە لە سەر پێکهێنانی گروپێکی کارا بۆ پشتگیریکردن لە زوڵاڵ بوونی بابەتەکە.

سەرپەیڤ