تشرینی دووه‌م 08, 2022 17:42 Asia/Tehran
  • فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراق مۆڵگەکانی داعشیان لە باکووری عێراق خاپوور کرد

فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانیی عێراق سێ حەشارگەی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە باکووری عێراق خاپوور کرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی سپۆتنیک، وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانیی ئەم وڵاتە سێ حەشارگەی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای سەلاحەدین (باکوری عێراق) تێک و پێک دا.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەمیشە بۆ دڵنیا بوون لە سەر ھەڵ نەدانەوەی داعش و ھەڵاتووەکانی لەسەر ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە سەرتاسەری وڵاتدا بەردەوامن.

بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش هێشتا لە پارێزگاکانی بەغدا، سەلاحەدین، دیالە، کەرکوک، نەینەوا و ئەنبار چالاکن.

سەرپەیڤ