تشرینی دووه‌م 12, 2022 05:55 Asia/Tehran
  • ڕادەست کرانی ھۆکاری قەڵاچۆکەی سپایکەر لەلایەن لوبنانەوە بە حکومەتی عێراق

ڕێکخراوی پۆلیسی نێودەوڵەتیی (ئینتەرپۆل) لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی ڕادەستکرانەوەی ھاوتاوانێکی دڕندەکارییەکەی «سپایکەر»ی کردووە لە لایەن لوبنانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئینتەرپۆلی عێراق ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە "دوای هەوڵێکی تایبەت و بەدواداچوونی هەواڵگرییانە، تیرۆریستی ناسراو بە (ع.ی.س)ی کە تۆمەتی بەشداری لە دڕندەکارییەکەی سپایکەری لە سەرە بە پشتبەستن بە مادەی چوارەمی دژە تیرۆر لە کۆماری لوبنان وەرگرتووە.

لەم بەیاننامەیەدا باس لە هاوکاریی وەزارەتی دەرەوەو هەروەها باڵوێزخانەی عێراق لە لوبنان و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ ئینتەرپۆلی لوبنان کراوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو تیرۆریستە داواکراوە.

هەندێک لەسەرچاوە عێراقییەکان ناوی تەواوی ئەم کەسەیان «عەبدوڵڵا یاسر ئەلسەبعاوی» ڕاگەیاندووە کە وەک باسی دەکرێت؛ نەوەى زڕبرای سەدامی دیکتاتۆری لەنێوچووی عێراقە کە لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە لە بەیروت پایتەختی لوبنان دەستگیرکراوە.

لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤، عێراق تاوانێکی ھەرە قێزەونی مێژووی هاوچەرخی بەخۆیەوە بینی؛ نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ گەنجی عێراقیی سەربە پارێزگا شیعەنشینەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە کۆشکەکانی سەدامی دیکتاتۆری پێشووی عێراق لە شاری تکریت کە دەکەوێتە باکووری بەغدا قەڵاچۆ کران.

سەرپەیڤ