تشرینی دووه‌م 17, 2022 19:12 Asia/Tehran
  • کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای داعش لە ڕۆژئاوای عێراق

یەکەی دژە تیرۆری عێراق کوژرانی بەرپرسی تەقینەوەکانی داعش لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراقی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلمەعلومە؛ یەکەی دژە تیرۆری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە تیرۆریستێکی داعش بە ناوی «ئەبو عیسا» کە بەرپرسی تەقینەوەکانی ئەم تاقمە لە پارێزگای ئەنبار بوو، کوژرا.

لە بەیاننامەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە،  تیمێکی سەربە یەکەی دژەتیرۆر لە بۆسەیەکی سەرکەوتوودا، توانیویانە ئەم کەسە کە ناوە تەواوەکەی «حسێن محەمەد جاسم ئەلعیساوی ئەلمەکنی»ـە لە گردوپەڕی شاری  ڕۆمادی گەمارۆ بدەن.

به پێی ئەم ڕاگەیەندراوه ، ئەم تیرۆریستە دوای ئەی خۆی لە ئاڵقەی گەمارۆیەکی تەنگ دا بینییەوە لە ھەنگاوێکی خۆکوژانەدا خۆی ، به ڵام هیچ زیانێک به هێزه ئەمنییەکان نەگەییشت.

هاوکات دەزگای ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراقیش ڕۆژی پێنج شەممە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بە ئامادەبوونی هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری شاری موسڵ ڕاگەیاند.

ئەم ئۆپەراسیۆنە وەک قۆناغی هەشتەمی ئۆپەراسیۆنی «ئیرادەی پۆڵایین» بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای موسڵ دەستی پێکردووە و حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکی جیادا ڕایگەیاندووە کە بڕیارە لەم ئۆپراسیۆنەدا حەشارگەکانی تیرۆریستان بدۆزرێتەوەو لە چالاکی بخرێن.

سەرپەیڤ