تشرینی دووه‌م 26, 2022 06:04 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئێران

سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕابەری بزووتنەوەی حیکمەتی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئێرانیان پیرۆز کرد و بۆ قۆناغەکانی دواتریش ئاواتی سەرکەوتنیان بۆ خواست.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە توییتێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانی کرد بەرامبەر بە هەڵبژاردەی وێڵز و هیوای خواست هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە سەرکەوتوویی ڕێی لە قۆناغەکانی دیکەی مۆندیاڵیش بکەوێت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، هاوکات «سەیید عەمار حەکیم»، سەرۆکی حیکمەتی نیشتمانیی عێراقیش، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی بەسەر تیپەکەی وێڵز لە مۆندیالدا.

تیپی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە دووهەمین یاریی خۆیدا لە مۆندیالی 2022ی قەتەر ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی وێڵز بووەوەوبە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی تۆمار کرد.

یارییەکەی دواتری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە بەرامبەر تیپەکەی ئەمریکادا دەبێت کە ڕۆژی سێ شەممە ھەشتەمی سەرماوەز بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ