کانونی یه‌که‌م 04, 2022 09:55 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: عێراق ڕێگە نادات گروپە تیرۆریستییەکان ھێرش بکەنەسەر وڵاتانی دراوسێ

ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە هێزە عێراقییەکان لە سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا جێگیر بکرێن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «سەیید عەممار حەکیم»، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، شەوی یەکشەممە لە وتارێکدا جەختی لەوە کردەوە کە بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق، ئەم وڵاتە نابێت ببێتە بنکەو یان بوارگەیەک دژی وڵاتانی دراوسێ و دیارە ئەم وڵاتانەش دەبێ لە بارەی هەر کارێکەوە کە دژی تاقمە تیرۆریستییەکان ئەنجامی دەدەن لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵ دا ھاواھەنگ بن.

«سەیید عەمار حەکیم» لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی عێراق بە جددی هەوڵ دەدات ڕێگە نەدات گروپە تیرۆریستییەکان دەستدرێژی بکەنە سەر وڵاتانی دراوسێ.

«ئەبۆلفەزڵ عەمویی»، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران،سەبارەت بەئامادەبوون و کردەوەی هێزەجوداخوازەکان لەسەر سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران، وتی: لە دانوستانە فەرمییەکانی کاربەدەستانی باڵای ئێران و عێراق، زانیاری ورد لەسەر چالاکییەکانی گروپە تیرۆریستی و جوداخوازەکان خرایە بەردەستی لایەنی عێراقی و ئەوانیش بەڵێنیان دا ئەو گرفتانە چارەسەر کەن.

سەرپەیڤ