کانونی یه‌که‌م 20, 2022 19:25 Asia/Tehran
  • هۆشداری دانی عەممار حەکیم سەبارەت بە پیلانگێڕیی دژی عێراق

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق هۆشداری دا سەبارەت بەو پیلانانەی کە بۆ وڵاتەکەی داڕێژراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «سەیید عەممار حەکیم»، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق ڕۆژی سێشەممە لە کاردانەوە بە زیادبوونی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکان لە عێراق ڕایگەیاند: دووبارەبوونەوەی ئەم پێدزە ئاسایشتییانەو لە نزیکی یەکتری لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵات ئاماژەیە بۆ بوونی پیلانێکی شەیتانییە کە دیارە ئامانجەکەی تێکدانی باری ئاسایشتیی وڵاتە.

حەکیم ڕوونیشی کردەوە، ئەمە پێویستی بە وریایی و لەسەرھەست بوونی زیاترە بۆ لەنێوبردنی باندە تاوانکارەکان لە ئەنجامی زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی لێبڕاوانەی یەکلاکەرەوە.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق داوای لە دەزگا ئەمنییەکان کرد بە وریایی لە ئۆپەراسیۆنێکی یەکلاکەرەوەدا تیرۆریستانی داعش تەفروتونا بکەن.

سەرپەیڤ