داواکاریی پەسەندکردنی حوکمی لەسێدارەدانی تاوانباران لە عێراق
چوارچێوەی هەماهەنگیی گروپە شیعەکان لە عێراق داوای لە سەرۆکی ئەم وڵاتە کرد سزای لەسێدارەدانی تاوانباران پەسەند بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلفۆرات نیوز؛ چوارچێوەی هەماهەنگیی کۆتلە شیعەکان لە عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی عێراق و پرسە نێودەوڵەتییەکان؛ داوای لە سەرۆک کۆماری عێراقیش کرد، سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو تاوانبارانە پەسەند بکات کە خوێنی عێراقییەکانیان ڕشتووە.
چوارچێوەی هەماهەنگیی کۆتلە شیعەکان لە عێراق جەختی لە پاڵپشتیکردنی کردەوەکانی حکومەت کردەوە لە پێناو بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە وڵاتدا، بە تایبەت لە دۆخی هەژارترین چین و ناوچە بێبەشەکان.
هەروەها لە چوارچێوەی هەماهەنگیی کۆتلە شیعەکان لە عێراق پێداچوونەوە بە ئەولەویەتەکانی خولی نوێی پەرلەمان بەتایبەتی یاساکانی هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و نەوت و گاز و بودجەی فیدراڵی کرا و جەختیش لە گرنگیی ڕێکخستنی کۆمسیۆنەکانی پەرلەمان کرایەوە لە زووترین کاتدا بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵی ڕێکخستن و یاسایی خۆیان بەجێبهێنن.