نوێنەری عێراق: ئەمریکا بە دوای پاراستنی بنەماڵەکانی داعش لە کەمپی «ئەلهۆڵ»ـە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا هەوڵ دەدات کەمپی ئەلهۆڵ لە سوریا بپارێزێت. کەمپێک کە بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر دۆخی ئەمنیی عێراق دادەنرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەریی ئەلمەعلومە ڕۆژی دووشەممە، «محەمەد کەریم» ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، چالاکیی تیرۆریستانی داعش لە هەندێک ناوچەدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو لایەنگرانەی کە لەو ناوچانەدا هەیانە. جگە لەوەش سروشتی جوگرافیای ئەو ناوچانە وا دەکات کە بتوانن خۆیان بشارنەوە؛ بێگومان دەستوەردانی دەرەکیش بۆ پاڵپشتی کردنی بوونی داعش لەو ناوچانە لە ئارادایە.
ئەم نوێنەرە عێراقییە بە دەربڕینی ئەمەی کە ھێندێک خاڵی لاواز لە ڕووی ئاسایشتی و ھەواڵگرییەوە لە ئارادایە کە بووەتە هۆی تێکچوونی دۆخی ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باکوری عێراق؛ ئاماژەی بەوەشکرد، لاوازیی مسۆگەرات وایکردووە کە داعش لەناو خاکی عێراقدا لەناو نەچێت.
هەر لەو پێوەندییەدا «قاسم ئەلعەرجی» ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و «یانس بلوتنەر»ی هاوتا ئەڵمانییەکەی، لە بەغدا تاوتوێی بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات لە شەڕی دژی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی زانیاری بەتایبەتی لە بواری ئەمنی و هەواڵگرییان کردوهەروەها پرسی دۆسیەی کەمپی ئەلهۆڵیان لەسەر سنووری سوریا و عێراق و پێویستیی هەڵوەشاندنەوەی ئەم کەمپە لێک دایەوە.
«ئەلعەرەجی» لەم دیدارەدا ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بە نیازە بەردەوام بێت لە هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پاڵپشتی کردنی ڕێگاکانی دامەزراندنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە و جیهاندا و جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێشتا تیرۆر بە مەترسییەکی ڕاستەقینە دادەنرێت کە دەبێت بنبڕ بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هاوکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە.