کانونی دوھەم 18, 2023 06:33 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: عێراق ڕێگایەکی دوورودرێژی بەرەو سەقامگیری بڕیوە

ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێگایەکی دوورو درێژی بەرەو سەقامگیری و بەدیهێنانی خواستی جەماوەر بڕیوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەلقودسولعەرەبی، «سەیید عەممار حەکیم» سەرۆکی بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، ڕۆژی سێشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی شاندێکی ئەوروپی، جەختی لە گفتوگۆ و پەرەپێدانی بەردەوام لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە کردەوە.

«عەممار حەکیم» بە ئاماژەدان بە ناوەڕۆکی ئەو بەرتەسکیانەی وا ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە قووڵایی مێژوویی و بناغە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە تێپەڕاندنی سەختی و تەنگژەکان.

حەکیم بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ئاماژەی بەوەشکرد، عێراقییەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕزگاریدا قوربانییەکی زۆریان داوە و یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانیش ئەوە بووە کە تیرۆریستان شوێنی پەروەردەی کۆمەڵایەتی و ھزریی خۆیان لەدەستدا.

سەرپەیڤ