کانونی دوھەم 26, 2023 20:50 Asia/Tehran
  • دەرکرانی سزای لەسێدارەدان بۆ ١٤ تیرۆریستی ئەنجام دەری تاوانەکەی سپایکەر لە عێراق

دادگای ناوەندیی تاوانەکانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ ١٤ تیرۆریست دەرکرد کە دەستیان لە قەڵاچۆکەی سپایکەردا هەبوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیوم، دادگای ناوەندیی تاوانەکانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر ١٤ تیرۆریستدا سەپاندووە بەهۆی بەشداری کردنیان لە قەڵاچۆکەی سپایکەر لە ساڵی ٢٠١٤ دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو بڕیارەی کە لە دژی تیرۆریستان دەرکراوە، لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٠٥ە.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ لە کاتی هێرشکردنە سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژئاوای عێراق و بەتایبەت پارێزگای سەڵاحەدین، هەزار و ٧٠٠ خوێندکاری بێ چەکیان لە بنکەی ئاسمانیی سپایکەر بە شێوەیەکی دڕندانە کۆمەڵکوژ کرد.

لە ١٢ی ژوئەنی ٢٠١٤، تیرۆریستانی داعش، دوای کۆنترۆڵکردنی شاری تکریت، هێرشیان کردە سەر بنکەی سپایکەرو سەربازانی فیرقەی ١٨ی سوپای عێراقیان گرت و گولەبارانیان کردن و کۆمەڵێکیان ھەر بە زیندوویی ناشتن.

سەرپەیڤ