دەستگیرکرانی ٢ سەرکردەی مەترسیداری داعش لە بەغدا و کەرکوک
سەرچاوەیەکی عێراقی بەردەوام کرانی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی شانە نووستووەکانی داعش و دەستگیرکردنی دوو سەرکردەی دیاری داعشی لە کەرکوک و بەغدا ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، ڕێکخراوی هەواڵگریی عێراق ڕۆژی هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: یەکەکانی ڕێکخراوی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی ئەم وڵاتە لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری دا دوو ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای کەرکوک دەستبەسەر کرد.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی بەشی هەواڵگری و ئاسایشی گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ پەیگەڕ کردنی بەرماوەی باندە تیرۆریستییەکان و بە پشتبەستن بە زانیاریی دروست، یەکەکانی ئیدارەی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا سەرکەوتوو بوون لە دەستگیرکردنی یەکێک لە ئەندامە مەترسیدارەکانی داعش لە ناوچەی (یوسفیە - ئەلڕیزوانیە) لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هەماهەنگیی یەکەی ١٧ی سوپای عێراق دوای وەرگرتنی زانیاری و دیاری کردنی شوێنی تیرۆریستەکە ئەنجام دراوە.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و بەدواداچوون بۆ بەرماوەکانی داعش لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داعش و چەکدارە هەڵهاتووەکانی سەرهەڵنەدەنەوە.