شوبات 02, 2023 12:41 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی یادی دەیەی فەجر لە ماڵی ئیمام خومەینی (رە) لە نەجەفی پیرۆز

ئاھەنگی ڕێزنان لە دەیەی متفەڕکی فەجر لە ماڵی مێژوویی ئیمام خومەینی (رە) لە نەجەفی پیرۆز بەڕێوەچوو.

دوێنێ (چوارشەممە)، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ ١ی ڕەشەمەی ٢٠٢٣، دەستپێکی دەیەی متفەڕکی فەجری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بوو.

٤٤ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچیی ھەتاوی (١ی فڤریەی ١٩٧٩)، ئیمام خومەینی (ڕە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش پانزە ساڵ دابڕان و دوورخرانەوە لە نیشتمانەکەیان، لە گەرمەی پێشوازیی پڕ لە جۆش و خرۆشی خەڵک، گەییشتنەوە خاکی ئێرانی ئیسلامی.

دوای تێپەڕینی دە ڕۆژ لە گەڕانەوەی بەڕێزی بۆ ئێران، لە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ (١١ی فڤریەی ١٩٧٩)، شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامیی ئێران سەرکەوت. هەر لەبەر ئەمە لە ١٢ی ڕێبەندانەوە، واتە ئەو ڕۆژەی کە ئیمام خومەینی (رە) گەییشتنەوە ئێران، ھەتا ٢٢ی ڕێبەندان کە ڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە، لە ئێراندا وەک «دەیەی فەجر» ناودێری کراوەو هەموو ساڵێک ئا لەم ڕۆژانەدا ئاهەنگ و ڕێوڕەسمی تایبەت بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

بەم بۆنەیەوە و بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران؛ ماڵی مێژوویی ئیمام خومەینی (رە) لە نەجەفی پیرۆز، لەم ڕۆژانەدا کە هاوکاتە لەگەڵ ٤٤هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، نوێبوونەوەی بەیعەت و پەیمانی ھۆگرانی شۆڕش، لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام (رە) بە خۆیەوە دەبینێت.

ماڵە مێژووییەکەی ئیمام ،وەبیرهێنەرەوەو یادگاری پانزە ساڵ ئامادە بوونی ڕابەری کۆچکردووی شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق و شایەتحاڵی زیندووی خەباتی ئیمام لە دژی ڕژێمی پاشایەتییە.

لە نەجەف دا ھەروەھا بە بەرەکەتی ڕۆژانی دەیەی متفەڕکی فەجر، پێشانگایەکی کتێب بە بەشداریی پەخشکارانی ئێرانی و عێراقی و لوبنانی و بەحرەینی، لە سەر ئەرکی «ئایەتوڵڵا موجتەبا حوسێنی» نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق، کراوەتەوە کە لەلایەن گەنجانی حەوزەو و زانکۆی شارە پیرۆزەکانی نەجەف و کەربەلا پێشوازییەکی گەرم و گوڕی لێ دەکرێت.

سەرپەیڤ