شوبات 04, 2023 15:14 Asia/Tehran
  • حەکیم: فەتوای مەرجەعییەت ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە ڕاگرتنی جموجۆڵی داعش

سەرۆکی بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق باسی ڕۆڵی دیارو بەرچاوی فەتوای مەرجەعییەتی کرد لە ڕاگرتنی جموجۆڵەکانی داعش.

دوابەدوای فەتوای جیهادی کیافیی مەرجەعییەتی باڵای ئایینی عێراق، ڕێکخراوی جەماوەریی حەشدی شەعبی پێکهێنرا بۆ ڕێکخستنی ملیۆنان خۆبەخشی عێراقی بەمەبەستی بەرنگار بوونوەی تاقمی تیرۆریستی داعش.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممە ئاژانسی هەواڵدەریی تەسنیم، «عەمار حەکیم» ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، لە کۆبوونەوەی کۆمەڵێک مامۆستاو توێژەری بەشداربووی کۆنفرانسەکە لە وڵاتانی جۆربەجۆرەوە سەبارەت بە ئاسۆی داهاتووی شوێنکەوتوانی ئەهلی بەیت(ع)، ڕایگەیاند: فەتوای مەرجەعییەتی ئایینی دژ بە پێشڕەوییەکانی تیرۆریزم  بەتایبەتی داعش و دەست پێ بوونی قۆناغی سەرکەوتن و ڕزگارکرانی عێراق ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو.

«حەکیم» لەدرێژەی چۆنیەتیی لەخۆبردوویی و قوربانیدانی گەلی عێراق و شوێنکەوتوانی ئەهلی بەیت(ع)ی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاری و دیکتاتۆریەت و هەروەها تیرۆری قاعیدە و داعش شی کردەوە.

ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق بە ئاماژە بە گرنگیی ئایینزای شیعە وەک سەرچاوەیەکی سامانداری کۆمەڵگا، وتیشی: پێویستە شوێنکەوتوانی ئەهلی بەیت (ع) لەگەڵ چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگادا یەکبگرن، چونکە پەیڕەوی کردن لە ئەھلی بەیت ھیچ دژایەتییەکی لەگەڵ شوناسی نیشتیمانی دا نییە.

سەرپەیڤ