فەتوایەک ڕێگا بۆ پێش خستنی زەکات و ناردنی بۆ لێقەوماوانی تورکیا‌و سووریا خۆش دەکات
دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق رایگەیاندووە، دەکرێت دەرکردنی زەکات پێش بخرێت و بدرێت بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکان لە تورکیا و سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق،ئەنجومەنی زانستی و فەتوا لە دیوانی وه‌قفی سوننه لە عێراق لە فەتوایەکدا رێگه به موسڵمانان ده‌دات کە دەرکردنی زه‌کات لە سامانەکانیان پێشبخه‌ن و بیبه‌خشن بە لێقەوماوانی بوومه‌له‌رزه‌کان لە تورکیا و سووریا.
لەو راگەیەندراوەی کە لە ئەنجومەنی زانستی و فەتوا لە دیوانی وه‌قفی سوننه لە عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە پڕۆسه‌ی پێدانی زه‌کات بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌شێت که که‌مده‌رامه‌تن، له‌م دۆخه‌ی ئێستاش دا موسڵمانان ده‌توانن کاته‌که‌ی پێش بخه‌ن و هاوکاری و زه‌کاته‌کانیان بده‌ن به لێقەواماوانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ھەردووک وڵاتی تورکیا و سووریا.
لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی زانستی و فەتوا لە دیوانی وه‌قفی سوننه لە عێراق ئەوەش خراوەتەڕوو کە لێقەواماوانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی تورکیا و سووریا له ئێستادا پێویستیی زۆریان به شوێنی مانەوە، خواردن، خواردنەوە، ده‌رمان و جلوبه‌رگ هه‌یه، هەر بۆیە ده‌کرێت دەرکردنی زه‌کات پێشبخه‌ن و بیبه‌خشن بەو لێقەوماوانە.
بەپێی دوایین ئاماری سه‌رۆکایه‌تی ئیداره‌دانی کاره‌سات و باری له‌ناکاو لە تورکیا (AFAD)، تاکو کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی بوومەلەرزەکانی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی تورکیا کە بە «کارەساتی سەدە» وەسف کراوە، گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ١٨ هەزار و ٣٤٢ کەس و ٧٤ هەزار و ٢٤٢ کەسیش بریندار بوونە.