پەیوەندیی تەلەفۆنیی سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ ئەردوغان
سەرۆک کۆمارانی عێراق و تورکیا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەبارەی دۆخی بوومەلەرزە لێدراوانی تورکیا قسەیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی عێراق (واع)؛ «عەبدولەتیف رەشید» سەرۆک کۆماری عێراق رۆژی هەینی لەگەڵ «رەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا وتووێژی کرد.
سەرۆک کۆماری عێراق لە گیان لە دەست دانی کۆمەڵێکی زۆر لە شارومەندانی تورکیای لە بەر بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە لە سەرۆک و گەل و کۆست کەوتووانی ئەم وڵاتە سەرەخۆشیی کرد.
سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت و نەتەوەی عێراق لەم قەیرانە سەختەدا هاریکارو ھاودەنگی نەتەوەی تورکیا دەبن.
ئەمو لە لایەکی دیکەوە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ستایشی پشتیوانی و داکۆکیی حکومەت و نەتەوەی عێراقی کرد.
دوابە دوای ئەم بوومەلەرزەیە «ئەردوغان» حەوتەیەک ماتەمینیی گشتی لە تورکیا راگەیاند.
زۆرێک لە وڵاتانی جیهان هاوسۆزی و هاودەنگیی خۆیانیان لەگەڵ حکومەت و نەتەوەکانی تورکیا و سوریا دەربڕیوە.