شوبات 12, 2023 23:35 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی نوجەباء: هیچ هێزێکی ئەمریکی بۆی نییە لە عێراقدا بمێنێتەوە

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی ڕایگەیاند: ھیچ دۆستایەتییەک لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادا نییە و ئەمریکا بەردەوام وەک دوژمن دەمێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی» سکرتێری گشتیی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء، لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە تێکۆشەرانی دێرینی ئەم بزوتنەوەیە، وێڕای بەرز نرخاندنی قوربانیدانی موجاهدینی خۆبەخش لە شەڕی داگیرکاری و تیرۆری تەکفیری، ڕایگەیاند کە ڕێگای جیهاد بەردەوامە و بەرەکان هێشتا گەرمن. چونکە دوژمن هێشتا ئامادەیە.

«ئەکرەم ئەلکەعبی» جەختی لەوەش کردەوە کە تا ئەو کاتەی ئەمریکا و زایۆنیزمی ئیسرائیل لە دژی خوداو ئایین و مرۆڤایەتی دەجەنگن،پێویستە باوەڕدارانی پیرۆزایەتییەکان و بەهاڕەسەنەکان لەبەرامبەریاندا بوەستن.

سکرتێری گشتیی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء، وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە هیچ دۆستایەتییەک لەگەڵ ئەمریکادا نییە، ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە بوونی هێزەکانی ئەمریکا بە ڕاوێژکارو تەکنیکار و هێزی شەڕکەر قبوڵ ناکەین، بەرخۆدان هیچ هەڵوێستێکی دیکەی نییە و هەرگیز نایگۆڕێت.

سەرپەیڤ