نوێنەرێکی عێراق: ئەمریکا ڕێگری دەکات لە گەییشتنی هاوکارییەکانی عێراق بە سوریا
ئەندامێکی هاوپەیمانیی پەرلەمانیی فەتحی عێراق ڕایگەیاند: ھەنگاوەکانی دڕندانەی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لە گەییشتنی هاوکاریی عێراقییەکان بە گەلی سوریا، لای کەس شاراوە نییە.
«کەریم عەلیوی» ئەندامی هاوپەیمانیی پەرلەمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵدەریی ئەلمەعلومە ، ڕایگەیاند، ئەو کارە دڕندانەیەی ئەمریکا دوای ڕێگریکردن لە ناردنی هاوکاری بۆ گەلی سوریا، لای کەس شاراوە نییە، بە تایبەت کە ئەم بابەتە بە بیانووی پڕوپووچ ئەنجامی گرتووە.
عەلیوی وتیشی: سیاسەتی دووفاقانەی ئەمریکا ڕوونە؛ بە شێوەیەک کە دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی سووریا چاوی لە ڕووی هاوکاریکردنی ئەم وڵاتە لێقەوماوە نووقاندووە، کەچی بەلەز پشتیوانی لە گروپە توندڕەو و تیرۆریستیەکان لە سووریا دەکەن.
عەلیوی جەختی لەوەش کردەوە کە، سەرەڕای ئەم کارانەی ئەمریکا، کاروانەکانی حەشدی شەعبی دوای بوومەلەرزەکە چوونەتە ناو سوریاو ئەمەش بانگەشەی درۆینەی ئەمریکای لەمەڕ پشتیوانی کردن مرۆڤایەتی پووچەڵکردەوە.
جێگای ئاماژەیە سەرپەرشتیارانی مەزارگەی ئیمامی حسێن (ع) لەم دواییانەدا دوای ڕاسپاردەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی سەبارەت بە یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە، دەستیان کردووە بە ناردنی کەل و پەل و پێداویستی بۆ سووریا.