دەست پێ بوونی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە سەلاحەدینی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i415314-دەست_پێ_بوونی_ئۆپەراسیۆنی_حەشدی_شەعبی_دژ_بە_تیرۆریستانی_داعش_لە_سەلاحەدینی_عێراق
ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی پارێزگای سەلاحەدین و گوندەکانی دەوروبەری بە ئامانجی ڕاماڵینی پاشماوەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2023 14:18 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە سەلاحەدینی عێراق

ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی پارێزگای سەلاحەدین و گوندەکانی دەوروبەری بە ئامانجی ڕاماڵینی پاشماوەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵدەریی ئەلمەعلومە، هێزەکانی یەکەی فەرماندەیی دەڤەری باکووریی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆژی یەکشەممە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی کرد بە ئامانجی گەڕان و پشکنینی ئەو گوندانەی کە دەکەونە دەوروبەری ناوچەی «ئامرلی» لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای «سەلاحەدین».

ئیدارەی ناوەندی ڕاگەیاندنی «حەشدی شەعبی» لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە یەکەیەکی لیوای ٦٣ی سەر بە فەرماندەیی دەڤەری باکووری هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی کردووە بۆ پشکنینی ئەو گوندانەی کە دەکەونە دەوروبەری دەڤەری «ئامرلی» لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای «سەلاحەدین».

لەم بەیاننامەیەدا باسی ئەوەش کراوە کە، ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینی بەرفراوان لە گوندی «ئەلسەعلەب»ی سەربە ناحیەی «ئامرلی» لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای «سەلاحەدین» لەلایەن یەکەکانی لیوای ٦٣ی فەرماندەیی دەڤەری باکووری حەشدی شەعبییەوە ئەنجامی گرتووە.

حەشدی شەعبی جەختی لەوە کردەوە کە مەبەست لەم ئۆپەراسیۆنە ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش و هەروەها پتەوکردنەوەی ئاسایشە لە ئامرلی و گوندەکانی دەوروبەری.