شوبات 20, 2023 17:26 Asia/Tehran
  • داخرانی سەرجەم دەروازە نافەرمیەکانی عێراق لەگەڵ سوریا،،،حەشدی شەعبی کۆتایی بە مەترسیی پێدزەی داعش هێنا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، بە داخرانی سەرجەم دەروازە نافەرمییە سنوورییەکان لەگەڵ سوریا لە ڕۆژئاوای ئەنبار، تەنگ بە تیرۆریستانی داعش ھەڵچنراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەعلومە؛ ئەم سەرچاوە ئەمنییەی عێراق ڕایگەیاندووە: هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیان بە پلانی ئەمنی کردووە بۆ گەمارۆدانی ئەو تیرۆریستانی داعش کە ماونەتەوەو لەم پێوەندییەدا هەموو دەروازە نایاساییەکان لەسەر سنووری عێراق لەگەڵ سووریا لە ڕۆژئاوای ئەنباری داخستووەن و بەم پێیە پاشماوەی ئەم گروپە تیرۆریستییە لەو ناوچانە گەمارۆ دراون کە لە ئەنجام دا یا دەبێ خۆیان بە دەستەوە بدەن و یان ئەگەر بەرەنگاری هێزە ئەمنییەکان ببنەوە، قۆڵبەست دەکرێن و یان دەکوژرێن.

ئەم سەرچاوە ئەمنییەی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە: هێزەکانی حەشدی شەعبی هەموو ئەو ڕێگایانەیان داخستووە کە دەچنەوە سەر هەموو ئەو شوێنانەی کە داعش بۆ خۆحەشاردان بەکاریان دێنێت، ئەمە جیا لەوەی کە تونێلە نهێنییەکانی داعشیشیان بە تەواوی تێک ڕووخاندووە.

ئەم سەرچاوەیە وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە؛ پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لە بیابانەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار لە ھەر چوار لاوە گەمارۆ دراون و سەرکردەکانیان ناتوانن هاوکاری خۆراک و چەک بۆ ئەو ناوچانە بنێرن، وتووشیەتی: ھێزەکانی حەشدی شەعبی خەریکی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی ڕاماڵینن لە ناوچە جۆرەبەجۆرەکانی بیاوان و چۆڵەوانییەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار کە لە ڕیزی ناوچە مەترسی دارەکانن.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، دەزگای ئاسایش و هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستگیرکردنی  سەرکردەیەکی تاقمی تیرۆریستی داعشی لە باشووری بەغدا ڕاگەیاندووە.

دەزگای ئەمنی و هەواڵگریی وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ ئەندامێکی داعش دەستگیرکراوە کە فەرماندەی یەکەی بەرگریی ئاسمانیی گرووپی ناسراو بە «نەهاوەند» بووە کە لەو لقە لاوەکییانەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای سەلاحەددین دێتە ئەژمار.

جێگای ئاماژەیە، دەزگای هەواڵگریی سەربازیی عێراقیش دەستگیرکرانی ٣ تیرۆریستی لە پارێزگاکانی بەغدا و نەینەوا ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ