ڕوودانی بوومەلەرزە لە باکووری عێراق
شوبات 22, 2023 21:48 Asia/Tehran
ڕێکخراوەی تۆمارکردنی بومەلەرزەی عێراق باسی ڕوودانی بوومەلەرزە لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئەم وڵاتەی کرد.
بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی عێراق، رێکخراوی بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ ٢٢ی فڤریەی ٢٠٠٩ کاتژمێر٩:٣٠ی بەیانی بە کاتی خۆجێیی، بوومەلەرزەیەکی ١.٥.٥ بە پێوەری ڕیختەر، لە ٣٩ کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژئاوای «ئەلحەزەر» لە پارێزگای نەینەوا ڕووی دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە؛ بوومەلەرزەکە لەلایەن هەندێک لە هاوڵاتیانی عێراقییەوە هەستی پێکراوە.
هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی بوومەلەرزەکەوە باس نەکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە؛ تورکیا و سوریا لەم دواییانەدا دوو بوومەلەرزەی ماڵوێرانکەریان بە خۆیانەوە بینی، ئەمەش زیانێکی زۆری لێکەوتەوە و لە شارەکانی باکووری عێراق هەستی پێدەکرا.