دەستگیرکردنی ٦ تیرۆریستی داعش و دەستبەسەرداگرتنی ٣٥٠ گوللە هاوەن لە پارێزگای نەینەوا
ڕێکخراوی هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی شەش تیرۆریستی داعش و دۆزینەوەی زیاتر لە سێسەدو پەنجا گوللە هاوەن لە پارێزگای نەینەوای ڕاگەیاند.
ڕێکخراوی هەواڵگریی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، یەکینەکانی ڕێکخراوی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بە پشتبەستن بە زانیاریی ورد، شەش تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر کرد.
رێکخراوی هەواڵگریی عێراق راشیگەیاند : لەم هەڵمەتەدا و بە پێی زانیاری و بەڵگەنامەکان کە یەکینەکانی ئەم رێکخراوەیە لە تیرۆریستانی دەسگیرکراوی وەدەست هێناوە، ناسناوەکان و ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە دیاریکران و سێسەد و پەنجا گولە هاوەن دۆزرانەوە و دەستیان بەسەردا گیرا.
حەوتەی ڕابردووش لە شەڕێکدا لەگەڵ هێزەکانی دژەتیرۆری ئەو وڵاتە لە «وادی ئەلشا»ی سەر بە پارێزگای کەرکوک چوار تیرۆریستی داعش کوژران.
شایانی باسە بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە داعش و ئەندامە هەڵاتووەکانی سەرهەڵنەدەنەوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە گەڕان و پاکتاوکردن و ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لەسەرتاسەری وڵاتدا.