شوبات 28, 2023 09:52 Asia/Tehran
  • کوژرانی 17 ئەندامی داعش له عێراق

ئەرتەشی عێراق 17 ئەندامی داعش بۆ وێنە فەرماندەیەکیان لە پارێزگەی ئەنبار کوشت

هەڵمەتی هێزە عێراقیەکان بەدژی ڕەشەکوژانی داعش هەروا بەردەوامەو و لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە ڕادەیەکی زۆرتر چڕ بوونەوە لەسەر چالاکی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنی خێرا بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی بەدژی ڕەشەکوژان لە پارێزگەکانی دیالە و کەرکووک و نەینەواو سەلاحەدین و ئەنبار.

"سەرتیپ یەحیا رەسوڵ"ی وتەبێژی جەنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە لەمیانەی ئۆپەراسیۆنی یەکشەمه بەدژی داعش لە پارێزگەی ڕۆژئاوای ئەنباری عێراق لانیکەم 17 ئەندامی ئەو ڕێکخراوە ڕەشەکوژیە بۆ وێنە فەرماندەیەکی ناسراوی کوژراوە.

بەوتەی یەحیا رەسوول، محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێزی گرتوە لە هەوڵی هێزە ئاسایشیەکانی عێراق لە دەزگای خەبات بەدژی تیرۆریزمی سەربە ڕێکخراوی هەواڵگری ئەو وڵاتە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو هەڵمەتە سەرکەوتوە.

سەرپەیڤ