ئادار 14, 2023 11:42 Asia/Tehran
  • هێزە ئەمنییەکانی عێراق ١١ تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد

دەزگای هەواڵگریی عێراق دەستگیرکرانی ١١ تیرۆریستی داعشی لە ٤ پارێزگای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی واع، ڕۆژی دووشەممە، دەزگای هەواڵگریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: لە کاتی ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی بەغدا، کەرکوک، میسان و سەڵاحەدین، ١١ تیرۆریستی داعش دەستگیر کران.

بەپێی ئەم بەیاننامەیه دەستگیرکراوەکان لە ڕیزی ئەو تیرۆریسته داواکراوەکان بوون که دوای دەستگیرکران ڕاده ستی دامەزراوه پەیوه ندیدارەکان کران.

بەرپرسانی عێراقی لەم دواییانەدا کوژرانی ١٧ چەکداری داعشیان له ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەم وڵاته له باکووری عێراق و دەستگیرکردنی پێنج کەسی دیکه له شاری حەویجه و پارێزگای سەلاحەددینیان ڕاگەیاند.

جێگای ئاماژەیە،هێشتا بەرماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە بەشێک لە عێراق چالاکن و هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و ڕاوەدوونانیان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داعش و تیرۆریستە هەڵهاتووەکانی دەرنەکەونەوە.

سەرپەیڤ