ئادار 15, 2023 14:08 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێران لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و دوایین دۆخی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و هاوکاریی پەرلەمانییان تاوتوێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا«وەحید جەلال زادە» سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیداری «موحسین مەندەلاوی» جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا بە دەربڕینی ئەمەی کە ھاوکاریی پەرلەمانی لە گەشە پێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کاریگەرە، وتیشی: ئاسایشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق پێکەوە گری دراوەو گەشەو پێشکەوتنی عێراق لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانیی دەکرێت.

«جەلال زادە» وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی  شەھیدی سەربەرز سەردار«قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی موھەندیس» و شەھیدانی دیکەی ئێران و عێراق لە ئاراستەی پاراستنی ئاسایشت و خەباتی دژی تیرۆریزم، پەیوەندییەکانی دوو وڵاتی بە قوڵ نەپچڕاوە وەسف کرد.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆڵی ناوچەیی عێراق، ھەوڵەکانی ئەو وڵاتەی لەمەڕ ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستان بەرز نرخاند.

«مەندەلاوی»ش وێڕای پێ داگرتن لە سەر پەرە پێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان لە بوارگەلی سیاسی، ئابووری، ڕۆشنبیری، پەرلەمانی و ھتد...، پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقی بە ھەڵکەوتە ناو برد.

سەرپەیڤ