عیراق ڕۆژی سێ شەممەی داهاتووی بەبۆنەی جێژنی نەورۆزەوە وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاند
ئادار 18, 2023 16:04 Asia/Tehran
کاربەدەستانی عێراقی سێ شەممەی داهاتوویان بەبۆنەی جێژنی نەورۆزەوە بەپشووی فەرمی ڕاگەیاند.
«مەحمود حسێن قەیسی» جێگری یەکەمی بەرپرسی کومسیۆنی پەروەردەو فێرکردنی پەرلمانی عێراق ڕایگەیاند کە بەرێوەبەرایەتیە حکومەتیەکان لە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتووەوە بەبۆنەی جێژنی نەورۆز دادەخرێن لەپشووی گشتی دا دەبن.
بەپێی ڕاپۆرتی فوڕات نیوز هەرێمی کوردستانی عێراق بەرلەمە بەبۆنەی جێژنی نەورۆزەوە لە ڕۆژی سێشەممەوە بۆماوەی سێ ڕۆژی بەپشووی گشتی ڕاگەیاندبوو.
شایانی باسە هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بەبۆنەی ڕۆژانی پشووی نەورۆز لە بیست و یەکی ئەم مانگەوە بۆماوەی سێ ڕۆژ پشووی گشتی ڕابگەیەنێ.