ئادار 18, 2023 23:53 Asia/Tehran
  • ئەو کۆپتەرانەی لە عێراق کەوتنە خوارەوە، چەکدارانی

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، دانیان بەوەدا ناوە کە ژمارەیەک لە ئەندامەکانیان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە لە باکووری عێراق گیانیان لە دەست داوە.

لە ١٦ی ئازاردا، هەلیکۆپتەرێک لە باکووری عێراق کەوتە خوارەوە؛ لەو کاتەدا پێگەی هەواڵیی "بەغداد ئەلیەوم" بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی بڵاویکردەوە، دوای کەوتنەخوارەوەی ئەم کۆپتەرە حەوت سەربازی تورکیا کوژراون، بەڵام وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕەتیکردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیرنا، ئەمڕۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوو هەلیکۆپتەر کە ھەڵگری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم گروپەبوو و بە ڕێگای شاری سلێمانییەوە بوون، بەهۆی خراپیی کەشوهەوا کەوتنە خوارەوە.

لەم بەیاننامەیەدا، هێزەکانی سووریای دیموکرات جەختی لەوە کردەوە کە نۆ ئەندامی باڵای ئەم گرووپە، لەوانە "شێروان کۆبانی"، لەم دوو هەلیکۆپتەرەدا کوژراون.

سوپای ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکراتی سەر بەوان ماوەیەکی زۆرە بە شێوەیەکی نایاسایی لە باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئامادەن. دەوڵەتی دیمەشق ئەم ئامادە بوونە بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی وڵاتەکەی دەرانێت.

سەرپەیڤ