نیسان 15, 2023 15:55 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بە جوڵاندنی تیرۆریستانی داعش عێراق چاوترسێن دەکات

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە واشنتۆن بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی داعش بە ئامانجی چاوترسێن کردنی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی تەسنیم ، "حەسەن سالم" نوێنەری فراکسیۆنی «ئەلسادقون» لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق پشتیوانی لە تیرۆریستانی داعش دەکەن بە ئامانجی چاوترسێن کردنی عێراق.

سالم بە دەربڕنی ئەمەی کە، دەبێ هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبیی عێراق بەرنگاری تیرۆریستانی تاوانکاری داعش ببنەوەو هەر پیلانگێڕییەک لە دژی عێراق بە سەرکردایەتیی ئەمریکا پوچەڵ کەنەوە، وتیشی: داگیرکەرانی ئەمریکی لە ئاراستەی ھەڵخڕاندنەوەی تاقمە تیرۆریست و تاوانکارەکان و پشتیوانی کردنی دراڤی و چەکەمەنی لەم تاقمانە دەجوڵێنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق بە بەشداری هێزەکانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی پاشماوەکانی داعش لە ناوچە بیابانییەکانی ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ئەنجامداوەو بۆ دڵنیا بوون لە سەر ھەڵنەدانەوەی داعش خەریکی گەڕانی ماڵەوماڵ و پەیگەڕ کردنی پاشماوەکانی داعشن.

سەرپەیڤ