نیسان 16, 2023 22:01 Asia/Tehran
  • کەوتنەخوارەوەی خۆفڕێکی بچووک لە فڕۆکەخانەی بەغداد

سەرچاوەیەکی هەواڵدەریی عێراقی هەواڵی کەوتنەخوارەوەی خۆفڕێکی بچوکی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە تەنیشتی دا ھەڵکەوتووە، بڵاو کردەوە.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلسومەریە نیوز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، خۆفڕێکی بچوک لە قوتابخانەی پەروەردەی تایبەت (دبلن) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتە خوارەوە و ئەم خۆفڕە بچوکە ڕادەستی ناوەندی هەماهەنگیی هاوبەش کرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم مایکرۆ باڵندەیە تەقەمەنیی پێ نەبوو و وێنەشی نەدەگرت.

هاوکات شەفەق نیوزی عێراقی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئەمنی کە ناوی نەهێنراوە ڕایگەیاند: ئەم خۆفڕە بچوکە دوای ناردنی ھانی ھانی لە لایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە کەوتووەتە خوازرەوە.

هێشتا وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەم هەواڵە بڵاونەکراوەتەوە و دامەزراوە فەرمییەکانی سەربازی و ئەمنیی عێراق یان سوپای ئەمریکا کاردانەوەیان بەرامبەر بەم هەواڵە نەبووە.

سەرپەیڤ