کوژرانی 4 تیرۆریست لە شەڕگەی کەرکوک
بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ی عێراقی لە شەڕگەی کەرکوک لە (باکوری عێراق) بووە هۆی کوژرانی ٤ تیرۆریست.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە چوار تیرۆریستی داعش لە هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەکانی ئێف ١٦ی ئەو وڵاتە لە شەڕگەی کەرکوک- وادی ئەلشای کوژراون و مۆڵگەکانیان تێک و پێک درا.
بەگوێرەی بەیاننامەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ئەم هێرشە لە درێژەی گەڕان بە دوای تیرۆریستانی داعش و بە پشتبەستن بە زانیاری و چاودێریی وردی ئیدارەی هەواڵگریی سەربازی لەژێر سەرپەرشتیی پلاندانانی سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجام دراوە .
هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی داعش لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داعش و چەکدارە هەڵهاتووەکانی سەرهەڵنەدەنەوە.