هۆشداری دان سەبارەت بە هەڵهاتنی ٦٠ فەرماندەی داعش لە کەمپی ئەلهۆڵ
چالاکوانێکی سیاسیی عێراقی هەڵاتنی ٦٠ فەرماندەی تیرۆریستی داعشی لە کەمپی ئەلهۆڵ لە سوریا ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ماڵپەڕی ئەلمەعلومە؛ «جەبار عەودە» یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی ئەلفەتح لە عێراق ڕایگەیاند: لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 60 فەرماندەی تیرۆریستی داعش لە کەمپی ئەلهۆڵ لە سووریا هەڵاتوون.
عەودە وتووشیەتی: هەڵاتن یان دیارنەمانی تیرۆریستانی داعش سیناریۆیەکە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار دووبارە بووەتەوە و کەس چارەنووسیان نازانێت و ئەم ڕووداوانە پرسیاری زۆر لە بەردەممان دەوروژێنن.
سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەلفەتحی عێراق ڕاشیگەیاند کە کەمپی ئەلهۆڵ لە سووریا بە 20 هەزار تیرۆریستەوە لە خزمەت ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاوایە بە ئامانجی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و ڕوونیشی کردەوە: ئەم کەمپەی ئەلهۆڵ دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە، چونکە بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دادەنرێت.