سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو لەندەن وەڕێ کەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i417585-سەرۆک_کۆماری_عێراق_بەرەو_لەندەن_وەڕێ_کەوت
بە پێی بانگێشتنێک لە لایەن حکومەتی بریتانیاوە بۆ بەشداری کردن لە ئاھەنگی تاج لە سەر کردنی پاشای ئەم وڵاتە، «لەتیف جەمال ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی بریتانیای کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2023 18:28 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو لەندەن وەڕێ کەوت

بە پێی بانگێشتنێک لە لایەن حکومەتی بریتانیاوە بۆ بەشداری کردن لە ئاھەنگی تاج لە سەر کردنی پاشای ئەم وڵاتە، «لەتیف جەمال ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی بریتانیای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، دکتۆر «لەتیف جەمال ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بەسەردانێکی فەرمی گەییشتە لەندەنی پایتەختی بریتانیا و لەلایەن نوێنەری پاشای ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێکرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆمار، ڕۆژی پێنجشەممە دکتۆر «لەتیف جەمال رەشید» گەییشتە بریتانیاو لە فڕۆکەخانەی «لۆرد ڕۆبەرت لۆڤین» لەلایەن نوێنەری پاشای بریتانیاوە پێشوازیی لێکرا .  

سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی تاج لەسەرنانی چارڵزی سێیەمە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، دکتۆر ئەحمەد فەکاک ئەلبەدرانی وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار لەسەردانەکەدا یاوەری سەرۆک کۆماری عێراقن.