تشرینی یه‌که‌م 28, 2023 18:00 Asia/Tehran

یەکێک لە ئەندامانی کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق وشداری دا کە بێتوو هێزی ئەمریکایی لەم وڵاتە بمێنێتەوە، هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق ، باڵوێزخانەکەی لێ بەدەر بێ، وەبەر پەلامار دەکەون.

"احمد الموسوی" ڕایگەیاند: ئەمریکا لە ڕێگای وتووێژ کردن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دووی وەبن گوشار نانی حکومەتی عێراقە بۆ هێشتنەی هێزەکانی لە نێو خاکی عێراق و گەرەنتی کردنی دەرنەکرانیان و ئەمریکا خۆی باش دەزانێ کە مانەوەی لە نێو عێراق و جێبەجێ نەکردنی پەسەنکراوەکەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لەبارەی چوونەدەری هێزی بیانی لە عێراق، دەیخاتە بەر شاڵاوی هێرش و پەلاماری زیاتری گرووپەکانی خۆڕاگریی عێراق. ناوبراو جەختی کرد: گرووپەکانی خۆڕاگری دەرفەتیان داوە بە حکومەت و ئەوەی کە لە ڕێگایەکی دیپلۆماسییانەوە ئەم پەسەنکراوە جێبەجی بکات و بێتوو ئەوەش بێ ئاکام بێ ، هەموو بنکە و ناوەندەکانی ئەمریکا، باڵوێزخانەکەی لێ بەدەر بێ، دەکەونە بەر پەلاماری هێزەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراقەوە.

لە لایەکی دیکەوە "جەبار عەودە" لە ڕێبەرانی چوارچێوی هەواهەنگیی سیاسیی شیعەی عێراقیش ڕایگەیاند: واشینگتۆن لە ئاراستەی برەوپێدانی ترس و تۆقان، بنکەیەیەکی سەربازیی گەورە و بەربڵاو لە عێراق دادەنێ و هەموو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانیش بنپێ دەکات. عەودە جەختی کرد: ئەمریکا هۆکاری ئاڵۆزی و ناپاوەجێی  لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ناوچەکانی دیکەی جیهانە و واشینگتۆن بە پشتیوانی کردن لە ڕژێمی زایۆنیی داگیرکەر و داکۆکیی چەکەمەنی لەم ڕژێمە بۆ قەڵاچۆ کردنی خەڵکی غەززە لە سێ هەفتە لەمەوبەرەوە تا ئێستا، بڵێسەی داوە بە ئاگری شەڕ و قەیران، بەڵام ئامانج و پلانەکانی ئەمریکا ئێستا ئیتر بۆ هەموو خەڵکی جیهان  دەرکەوتووە. 

سەرپەیڤ