پلانی ئەمنیی نوێی عێراق بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە شیمانەییەکانی داعش
حکومەتی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی نیگەرانییەکانی هاوپێوەند بە هەلقۆستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە خراپی کەشوهەوا بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی، پلانێکی ئەمنی تازەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داڕشتووە.
فەرماندەرێتیی سوپای عێراق ڕۆژی پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە پلانی ئەمنیی تازەی داڕشتووە بۆ پێشگری لە هێرشە شیمانەییەکانی داعش بە قۆستنەوەی هەلی خراپیی کەشوهەوا، لەوانە بارینی تەرزە و بڵاوبوونەوەی تەم و مژێکی چڕ. سوپای عێراق ڕایگەیاند، ئەم پلانە لەسەر بنەمای چڕکردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکانە. "تەحسین خەفاجی"، وتەبێژی فەرماندەرێتیی ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان هەموو ئیمکاناتیی پێویستیان لەبەردەستدایە بۆ ڕێکخستنی خۆیان لەگەڵ ڕەوشی نالەباری کەشوهەوا و یەکێک لە خاڵە گرینگەکانیش کە چالاکییەکانی هێزە ئەمنییەکان جیاواز دەکات ئەوەیە کە لە خراپترین کەشوهەوادا لە ناوچە کوێستانی و شاخاوییەکاندا خەریکی خزمەت کردنن.
خەفاجی جەختی کرد ؛ تیرۆریستانی داعش هەمیشە هەلی خراپیی کەش و هەوایان قۆستۆتەوە بۆ هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی؛ هەربۆیە هێزە ئەمنییەکان لە حاڵتی ئامادەباشی و وشداردان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەو بارودۆخ و حاڵەتانە.