کانونی دوھەم 08, 2024 17:10 Asia/Tehran

هێزی ئاسمانیی عێراق چەن حەشارگەیەکی داعشی لە گوندی ئەلگەبەی پارێزگای دیالە بۆردومان کرد.

دەزگەی هەواڵگریی ئاسایشیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە چەن حەشارگەیەکی داعش لە هەڵمەتێکدا کە لە لایەن فەرماندەرێتیی هەڵمەتی هاوبەش و دەزگەی هەواڵگری پلانی بۆ دارێژرابوو، بۆردومان کراوە. بە پێی بەیاننامەی بڵاوکراوە، ئەم هەڵمەتە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە لە لایەن فڕۆکەی جەنگیی ئف شازدەوە ئەنجام دراوە و چەن حەشارگەی داعشییەکانی لە پارێزگای دیالە بۆردومان کران و بە تەواوەتی تیاچوون.

هەروەها ڕاگەیەندرا کە ئەم هەڵمەتە لەلایەن هێزی ئاسمانیی عێراقەوە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و توانیویانە چوار تیرۆریستی داعشی بکوژن و ڕادەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی جەنگیان تیابەرن. بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، یەکێک لە کوژراوان "مجید معیوف" ناسراو بە "سەربازی مانع" لە پڕمەترسیترین تیرۆریستەکان بووە. 

سەرپەیڤ