پارلمانی عێراق لەهەوڵ دایە بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی چەکدارانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی
پارلمانتارێکی سەر بە هاوپەیمانی فەتح لە پارلمانی عێراق ڕایگەیاند کە هەوڵێکی زۆر لەئارادایە بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی چەکدارانی داگیرکەری ئەمریکی لەو وڵاتە لەڕێگەی ڕەچاوکردنی بڕیاری گرینگ لە پارلمانی ئەو وڵاتە.
عەلی تورکی پارلمانتاری سەربە هاوپەیمانی فەتح لە پارلمانی عێراق ڕایگەیاند هەوڵ و هەنگاوی پارلمانتارانی عێراقی لەپێناو کۆتایی هێنان بە بوونی چەکدارانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیان و دڵنیابوون لە چوونەدەریان لە فەرمانی کاری پارلمان دایە.
ئەو پارلمانتارە وتی: عێراق هیچ پێویستیەکی بە هێزی جەنگی دەرەکی لەنێو خاکەکەی دا نیەو ئەوەش لەلایەن محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانەوە بە ڕاشکاوی ڕاگەیاندراوە، هەربۆیە هەڵوەشاندنەوە ڕێککەوتنامە لەگەڵ ئەمریکا دەبێتە درگایەک بۆ چوونەدەری هێزە جەنگیەکانی ئەمریکا لە عێراق.
داگیرکەرو چەکدارانی ئەمریکی بەردەوام بەدرۆو چەواشەکاری بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گۆیا وەک ڕاوێژکار لە عێراق جێگیرن.