شوبات 05, 2024 15:00 Asia/Tehran

سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراق پێیداگرت: پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە هیچ لەونێ رانایەت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە دەستیان سوورە بە خوێنی خەڵک.

«محسن المندلاوی»، سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراق سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە کاتی سەردانی بنکەی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی عەکاشات هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای عێراق، پێیداگرت کە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەو کەسانە ڕانایەت کە دەستیان سوورە بە خوێنی خەڵک، وتیشی: پەرلەمان پێداگرە لەسەر جێبەجیکرانی خێرای بڕیارنامەی ژمارە هەژدەی ساڵی دووهەزار و بیست کە چوونەدەری هەموو هێزی بیانی لە عێراق دەگرێتەوە.

سەرۆک پەرلەمانی عێراق ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە پێویستی بە هێشتنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش بە سەرکردایەتی واشینگتۆن نییە و مانەوەیان دەورێکی گرینگ دەگێڕێ لە نرانەوەی ئاڵۆزی و ناپاوەجێی و  تەشەنەی شەڕ و تووند و تیژی لەم وڵاتەدا. 

سەرپەیڤ