شوبات 11, 2024 14:15 Asia/Tehran

زیاتر لە سەد پەرلەمانتاری عێراقی لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆڕێکی نائاسایی بوون بەمەبەستی پەسەندکرانی یاسایەکی نوێ لەبارەی چوونەدەری هێزی سەربازیی بیانی لە وڵاتەکەیان.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییانە بە واژۆکردنی ئەو نامەیە، خوازیاری پەسەندکرانی یاسای تازەو چالاککرانی پەسەندکراوی پێشووی دەزگەی یاسادانانی عێراق بوون سەبارەت بە کشانەوەی هێزی سەربازیی بیانی لەو وڵاتە.

ئەو کارە لەدوای پەلامار و دەسدرێژکاریی بەردەوامی هیزە ئەمریکییەکان بەدژ ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق و فەرماندەرەکانی، ئەنجامی گرت کە دوایینەکەی ترۆری "باقر ئەلساعیدی" لە فەرماندەرانی ئەو ڕێکخراوە بوو.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوە بەو هەوڵەی پەرلەمانتاران، ڕایگەیاندبوو؛ کۆڕێکی نائاسایی بەڕێوە دەچێ بەمەبەستی تاووتوێی پەلامارە بەردەوامەکان وپێشێلکرانی سەروەریی نیشتمانیی عێراق لەلایەن هیزە ئەمریکییەکان.

پێشتر پەرلەمانی عێراق، لە پێنجی ژانڤییەی ٢٠٢٠ ،  یاسایەکی پەسەندکردبوو کە حکومەتی ئەرکمەند دەکرد بەوەی داوای پێویستیی بە یارمەتییە ئاسایشییەکان لە هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتیی هەڵوەشێنێ.

سەرپەیڤ