په‌رله‌مانتارێکی عێراقی: کۆتایی ئەم مانگە هەمواری بودجەی ساڵی 2024 دەگاتە پەرلەمان
پەرلەمانتارێکی عێراقی دەڵێ،وردبینی له‌ناوی 300 هه‌زار موچه‌خۆری هه‌رێم کراوه و پێ دەچێ تا کۆتایی ئه‌م مانگه هه‌مواری یاسای بودجه بگاته په‌رله‌مان .
"غه‌ریب ئه‌حمه‌د" ڕاگه‌یاند "وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی عێراق پێی وایه ژماره‌ی موچه خۆرانی هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی 700 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره، نه‌ک ملیۆن بۆ ملیۆنێک و100هەزار، ده‌ڵێن ده‌بێت دوباره لیستی موچه خۆران ڕێکبخرێته‌وه، ئه‌م داواکاریانه‌ش زیاتر خۆی له پێگه‌ی هێزه‌وه ده‌بینێت و به‌مجۆره‌ش به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م موچه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم دروستده‌کرێت و زیاتر مه‌رجه‌کان ده‌چنه بواری بیانوگرتنهوه".
له‌لای خۆشیه‌وه، د. "نه‌رمین مه‌عروف" ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندوه، مه‌رجه‌کان نوێ نین، له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوای له وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی هه‌رێم کردوه، بۆ به‌رده‌وامی موچه پێویسته داتا‌و زانیاری موچه‌خۆران و پله‌کانیان و خانه‌نشینان بدرێنه وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی فیدڕاڵ، مانگی ڕابردوش ئه‌و 618 ملیار دینارە به‌و هۆکاره دراوه‌ته هه‌رێمی کوردستان.
سه‌باره‌ت به ناردنی هه‌مواری یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مان، د. نه‌رمین مه‌عروف ئاشکرایکردوه، "پرۆسه‌ی وردبینی له‌ناوی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌رده‌وامه و وردبینی نزیکه‌ی 300 هه‌زارکه‌س ته‌واوبوه، چاوهڕواندهکرێت تا کۆتایی ئه‌م مانگه هه‌مواری بودجه‌ی ساڵی 2024 بگاته په‌رله‌مان و تاکۆتایی مانگی (ئازار/3) بخایه‌نێت".