نیسان 12, 2024 12:00 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ چەکداری پەکەکە لە باکووری عێراق

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: لە بۆردومانی بنکەکانی میلیشیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە باکووری عێراق، سێ چەکداری ئەم گرووپە کوژران.

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: ئەم سێ چەکدارە لە ناوچەیەک لە باکووری عێراق کوژراون. وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا هەروەها جەختیشی کرد ڕێگا نادات بەوەی ئەم گرووپە چەکدارە پێگەکانی بەهێز بکات و بەردەوام دەبێ لە پەلاماردانی بنکە و مەتەرێزەکانی ئەم حیزبە.

تورکیا ماوەیەکی زۆرە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە کە لە لیستی تیرۆریستتی وڵاتانی تورکیا، ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپادایە، یەکپارچەیی خاکی عێراق بنپێ دەکات. 

بەغدا بە جاران پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری عێراقی بە نموونەی زەق و بەرچاوی داگیرکاری ڕاگەیاندووە و زۆرێک لە ناوچەکانی باکووری سوریا و عێراق لەبەر پەلامارە بێوچانەکانی سوپای تورک، تەواو چۆڵ کراون. 

سەرپەیڤ