نیسان 14, 2024 22:30 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە وەڵامەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕژێمی زایۆنی و پێیداگرت کە باهۆزی گەورەتر بەڕێوەیە.

عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە کاردانەوە بە وەڵامی مووشەکی و درۆنیی ئێران بە ڕژێمی زایۆنی وتی: دوێنی باهۆزی ئەقسا بوو، ئەمڕۆ باهۆزی "الوعد الصادق" و باهۆزی گەورەتر بە لوتفی کردگار بەم زوانە ڕوو دەدات.  سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو بە دەرکردنی ئاگادارینامەیەک ڕایگەیاند کە دەیان درۆن و  مووشەکی بەرەو فەلەستینی داگیرکراو  و بنکە و مەتەرێزەکانی ڕژێمی زایۆنی تەقاندووە.

لە ئاگادرینامەکەی سپادا هاتووە: لە وەڵام بە جنایەتە جۆراجۆرەکانی ڕژێمی زایۆنی لەوان پەلاماردانی بەشی کۆنسوڵیی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق و شەهیدکردنی ژمارێک لە فەرماندەران و راوێژکارانی سەربازیی وڵاتەکەمان لە سوریا، هێزی هەوافەزای سپا ئامانجگەلێکی دیاریکراوی لە نێو خاکی فەلەستینی داگیرکراو بە دەیان مووشەک و درۆنی جەنگی پێکاوە. 

سەرپەیڤ