ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکانی تورکیا و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i426780-ناوەرۆکی_کۆبوونەوەی_سەرۆکانی_تورکیا_و_عێراق
ڕۆژی دوشه‌ممه‌ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 23, 2024 07:55 Asia/Tehran

ڕۆژی دوشه‌ممه‌ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

 لە راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقدا هاتووە، هەردوو سەرۆک جەختیان لە گرنگیى هاوئاهەنگى و کارى هاوبەش بۆ گەیشتن بە چارەسەرى گونجاوى پرسە هەڵپەسێردراوەکانى پەیوەندیدار بە ئاسایش، ئابووری و ئاو کردەوە؛ بە شێوەیەک کە لە خزمەتى هەردوو گەلى عێراق و تورکیا بێت.