حەشارگەی داعشییەکان لە حەمرینی عێراق بۆدرومان کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i426806-حەشارگەی_داعشییەکان_لە_حەمرینی_عێراق_بۆدرومان_کرا
فەرماندەرێتیی هەڵمەتی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند؛ هێرشێکی ئاسمانییان کردۆتە سەر بنکە و حەشارگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە زنجیرەچیاکانی حەمریندا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 24, 2024 07:55 Asia/Tehran

فەرماندەرێتیی هەڵمەتی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند؛ هێرشێکی ئاسمانییان کردۆتە سەر بنکە و حەشارگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە زنجیرەچیاکانی حەمریندا.

فەرماندەرێتیی هەڵمەتی هاوبەشی ئەم وڵاتە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: پاش وەرگرتنی زانیاریی بەربڵاو و ڕێک و ورد لە لایەن دام و دەزگە هەواڵگرییەکانەوە و بە هاوکاریی هێزی ئاسایشیی دیکە، هێزی ئاسمانیی عێراق بە فڕۆکەی جەنگیی ئف-شازدە هێرشی کردە سەر حەشارگەکانی تیرۆریستیانی داعش لە زنجیرەچیاکانی حەمرین. لەم هەڵمەتە ئاسمانییە هەژمارێک تیرۆریستی داعشی کوژران.