گرێبەستە واژۆکراوەکانی نێوان هەولێر و کۆمپانیا نەوتییەکان؛ لەمپەری سەرەکیی سەر ڕێگای هەناردەی نەوت
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق پێیداگرت لە دەستپێکرانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق بەو مەرجەی ڕێگاجارەیەک بدۆزرێتەوە بۆ ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکاندا واژۆ کراون.
عاسم جەهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق پێیداگرت لە سەر پێویستیی وتووێژ و راوێژی زیاتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی تەکنیکی، دراوی، گرێبەستی و یاسایئی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی نێو هەرێمی کوردستانی عێراق پێش دەستپێبوونەوەی هەناردەی نەوت لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە و وتی: گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی چالاک لە هەرێمی کوردستانی عێراق گرێبەستی هاوبنەشبونن کە لەگەڵ ئەو گرێبەستانەی وەزارەتیی نەوت واژۆی کردون و گرێبەستی ڕاژەکارین، گەلێ جیاوازە.
ناوبراو راشیگەیاند کە وتووێژ سەبارەت بە دیتینەوەی ڕێگاچارە، لە ڕێگای یاسا و ڕێسا و پلان و بەرنامە داڕێژراوەکان سلەەگڵ هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆمپانیا چالاکاکەکان بەردەوامە،. بەڵام ئەم مەسەلە تا ئیستا نەگیشتۆتە هیچ جێگایەک و پێویستی بە لێکدانەوەی زیاترە.
جەهاد وتی: هیچ کێشەیەک بۆ ئەم مەسەلە نییە و تورکیایش نەیارەەتی لەگەڵ ناکات و ئامادەی وەرگرتنی بارە نەوت لە عێراقەوەیە بەڵام کێشە لە کۆمۆپانیاکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لەگەڵ ئەوانە. ناکرێ هەنگاوێک هەڵگرین کە بە پێی یئاسا و ڕێسا و پلان و ب ەرنامە پێشتر داڕێژراوەکان نەبێ.